پهیوهندی
ئهرشیف
بیۆگرافی
ووتار.. نووسراو
پێگهی بهسوود ** Chra Nawzad**
C.H.A.K
ئاوێنه
هاوڵاتی
سبهی
لڤین
دهنگهکان
ئهمڕۆ
ناسنامە
هاوپشتی
چرا .TV
........
کوردستانپۆست
پێنوسەکان
ڕووداو
نووچە
رادیۆی نهوا
سڤیل
ستاندهر
چەتر
کوردستانی گەورە*
ڕۆشنگەری *
کورد هەواڵ *
چاودێر
کوردستان ئۆنلاین
........
بەرزان هەستیار
ئهیوب ڕهئووف
هیوا قادر
توانا ئهمین
شاڵاو
........
کوردۆپێدیا
پهرتوک
دوورگە
خۆزگه
بێسنور
ئاینده* بۆ پرسی گهنج
خامهی نوسهران
.........
کوردستانان
یەکگرتوو
کوردستان نیوز
جەماوەر نیوز
پەیامنێر
PUK میدیا
........
سیروان نێت
ئاوێزه فیلم
سەربەست
ئاشقان
سهرقهڵا نێت
بهکرهجۆ
کوردین. نێت
نوکته
زانست پەروەرانی کورد
کیبۆرد
لێزان نێت
داستان
کڵاوڕۆژنە
کوردستاننێت
سهردانهکان
دەست لەم بارینە هەڵگرە
هێمن ڕەئووف
دەست لەم بارینە هەڵگرە
لەمە تەڕتر نابم
ئارەزوومە کەمێک بچمەوە حزوری خۆر
خۆم بە تیشکەکانیا هەڵخەم
چاو ببڕمە سوتانە شێنەییەکەی
لە چێژی وشکبوونەوەم بچێژم
یان دەمەوێت شەوانە ئەستێرە خەیاڵییەکانم ببینم
ئەوانەی وەک کۆرپەکانم بۆیان دەڕوانم
ئەوانەی هەستدەکەم پارچەیەکن لەمن و دوورن
مەبارێ و دڵی ئەم هەورە بشکێنە
بێباک بە لە تۆرانی
مەترسە لە نەگەڕانەوەی
هەر ئەستێرەکان جوانترن لە باران
تیشکەکان لە تەمەکان ڕەنگبەخش ترن
ئاسمان ئەم دەریاچەیەی نێوان چیاکان نیە بە بەرزییەوە .. بەرزترە.. فراوانترە
مەبارێ و چیتر دەرگا لەسەر هەورەکان واڵا مەکە
کە ئەوەندە کورتە ژیان
با شەوان پڕ لە ئەستێرە و ڕۆژەکان پڕبن لە هەتاو
ئەی پایز .. ئەی جادوگەرەکەی ژیان!
هێمن ڕەئووف
ئەی چایچی
ئەو تەپڵەکە شەقوشڕەم بۆ بێنەرە بەر ئەم بایە
با بەدەم نۆشینی چاوە کۆچی گەڵاکان ببینم
با لەم سەنتەری شارەوە ماڵئاواییان لێبکەم، دڵنەواییان بەمەوە...
کاتێک بەدەم گریانەوە، بە ڕەنگێکی زەردهەڵگەراوی ماتەوە
نیشتیمانی دایکەکانیان جێدەهێڵن.
ئەی کەناسی سەر ئەم شەقامە گشتییە
پایزان گسکەکەت دانێ
گەڵاکان تێکەڵ بە خەوشوخاشاکی ئەم شارە مەکە
ئەوان بەناچاری ئێرە جێدەهێڵن
بەدەم هەنسک و ئاهەوە لە بەرۆکی درەختەکان دەبنەوە.
شانەی پیس و زبری گسکە دڕکاویەکەت بە شان و پشت و باڵایاندا مەهێنە
ئەوان بە نابەدڵ دەڕۆن
ئەوان بۆخۆیان هەر دەڕۆن
ئەوان بەحوکمی با و باران کەوتوونەتە بەرپێیەکانی من و تۆ
بەنامە پڕ زریانەکەی ئەم زستانە بوون بە مەهزەلەی بەردەمی گسکەکەی تۆ.
لێیان گەڕێ و هەنگاویان بەسەردا بنێ
ئەوان بە شێنەیی دەڕۆن
ئەوان بە نابەدڵ دەڕۆن
ئەوان هەر بۆ خۆیان دەڕۆن
ئەی پایز .. ئەی جادوگەرەکەی ژیان!
چۆن بەم هەموو تاوانەوە خۆت لە دڵی هەرچی عاشقانی دنیادایە شاردۆتەوە!!
چۆن دەتوانی وا بەجوانی بچیتە نێو دێڕی ئەم هەموو شیعرەوە!!
درەخت نەما دەستدرێژی نەکەیتە سەر
ساڵێ نەبوو بە جادووەکانی خۆت ئێمەو زستان لەیەک مارە نەکەیتەوە
تۆ پڕ پڕی لە ڕەشەبا، پڕی لە هەور و لە باران، پڕی لە زریان و سەرما
تاوانباری بە کورتکردنەوەی ڕۆژگار
بە جینۆسایدی گەڵاکان
بە ڕووتکردنەوەی درەخت
دە پێم بڵێ چۆن دەتوانی لە دامێنی ساڵەکاندا جێتبێتەوە؟؟؟!
پایزی ٢٠١٠
من لێرە نیم
هێمن ڕەئووف

بەم بانگە ناگەڕێمەوە.. من دوورترم لە دووری
دەمێکە ئەم هەوارەم جێهێشتووە و زەمەنێکە کۆچەرییەکی وونبووم
نائاگا مەبە هاوڕێم.. من لێرەنیم..
ئەم پەیکەرە جوڵاوە من نیم
زەمانێکە لەم هەسارەیە نەماوم و جێژوانم لە ڕۆخی ئەستێرەکاندایە
ساڵانێکە لە ژێر سێبەری مانگدا بەناو گوڵە پەموی هەورەکاندا گەرمیان و کوێستان دەکەم
ئەم بەژنە سارد و سڕەم.. ئەم منەی دڵنەواییە بۆ تۆ
لە مێژە درەختی بەر- با- یەکەو سەما بۆ ئەم ئاوازە سەپاوەی ژیان دەکات
دەمێکە ئەم ڕۆحەم،
ڕێبوارێکی ئەبەدییە و چیتر ناشێ بێتەوە
بێ ئاگا مەبە هاوڕێم
چیتر بەدیار ئەم پەیکەرە دارینەمەوە ڕامەمێنە
بە هیوا مەبە کاسی نیوە لە شەرابمان لێکدەینەوە،
چاوەڕێ مەبە پێکەوە پێکەکان هەڵدەین و نهێنییەکانی ڕابردوو بۆ یەکتر بگێڕینەوە
سەفەرەکان ساڵانێکە ڕۆحم دەگێڕن
تازە هیوای گەڕانەوە خۆی لەجەستەی ئەم کۆچە داماڵی
تازە قەدەرم تێکەڵی هەنگاوەکان بووە و ڕوانینم ڕاهاتووە بە کاڵکردنەوەی سەرابەکان
ئێوارە نییە بەدوای خۆرئاوابووندا لە ئاسمانەکاندا وێڵ نەبم و
شەو نییە ئەستێرەیەک دەرگا بۆ نامۆییم واڵا نەکات
ساتێکم نییە بێ دۆشدامانم لە نهێنییەکانی ئەم کۆچە تێپەڕێت
زوو زوو لە دەربەندی بەهەشتەکاندا
دەستەوئەژنۆ لەم خودایە دەپاڕێمەوە
زوو زوو دەپرسم
تۆ ئەی کۆچ .. ئەی خودای هەموو ڕێگا و ڕێبوارەکان
کەی دەست لەم بەندە ماندووە هەڵدەگریت
بۆ چ وێستگەیەکت هەڵگرتووم و کەی لە خۆتم دەکەیتەوە؟
دەپاڕێمەوە و دەڵێم
وا شەکەتیم چێژی هەموو ئازارەکانی چەشت و
گەڕانەوەم هەموو هەرگیزەکانی تێپەڕاند و وێستگەکەشم هێشتا لە وێنەکاندایە
کەی دەگەمە دوا هەوار؟
ئەی شاهم کۆچ..
کەی دیوارە نوێیەکانم پێدەناسێنیت
کەی پەنجەرەیەک دەکەیت بەیەکەم هاوڕێم و
کەی گوڵبەدەستێک بە باوەشێک گلەییەوە دەمبەستێت بەخۆیەوە و
بە هاوارێکی شێتانەوە دەڵێت ئێرەیە دوا وێستگە و ئیتر سەفەر لەباوەشی هیوای گەڕانەوەدا دەنوێ،
ئیتر تۆ لێرەیت لێرە، ئیتر سەفەر کۆتایی هات و کۆچ جێی هێشتیت و لێرە لەگەڵ مندا،
دەفڕیت و
دەفڕیت و
دەفڕیت.
Jun . 2010
